دەسپێکی حەوتەی 32 ی سوپەرلیگی تۆپی پێی تورکیا بە سەرکەوتنی بەشیکتاش
نیسان 11, 2022 01:31 Asia/Tehran
حەوتەی سی و دوھەمی تۆپی پێی سوپەرلیگی تورکیا بە سەرکەوتنی یانەکانی بەشیکتاش ، فاتح کاراگمرگ و کایسری ئیسپۆر لە بەرامبەر خەنیمان دەسپێبوو .
لەم یاریانەدا یانەی بەشیکتاش توانی یانەی ئالانیا ئیسپۆر بە ئەنجامی چوار بە سفر ببەزێنێ . ھەروەھا یانەی کایسری ئیسپۆریش بە بردنەوە لە یانەی گۆزتەپە بە ئەنجامی دوو بە یەک بووبە 41 خاڵی و لە ریزی پازدەھەم دا مایەوە .
لە یانەی کایسری ئیسپۆردا سەید مەجید حسێنی یاریزانی نیشتمانیی ئێران تەواو یاری کرد .
لە خشتەی سوپەر لیگی تورکیادا یانەی ترابوزان ئیسپۆر بە 71 خاڵ لە سەروودایە .