زۆرانبازی کوردستانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازاد کرا
بەرپرسی گشتیی ئیدارەی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان باسی بانگهێشتی محەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی کوردستانی بۆ ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازادی گەنجانی ئێرانی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامید جۆلایی ڕایگەیاند: دووهەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەکاریی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئازادی گەنجانی ئێران بە مەبەستی ئامادەیی بۆ بەشداری لە کێبڕکێ نێودەوڵەتی و جیهانییەکان لە ڕۆژانی 27 ی خاکەلێوە تا حەوتی گوڵان بە میوانداری شاری کرمان بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو گوتیشی : محەمەد موبین عەزیمی زۆرانباری شیاوی کوردستانی لە کێشی 92 کیلۆگرامیش بۆ ئەم قۆناغە لە ئوردووەکە بانگهێشت کراوە.
جۆلایی وتیشی: 35 زۆرانبازی ئازادکار بۆ دووهەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەکاری گەنجانی ئێران بانگهێشت کراون کە ڕاهێنانی خۆیان لە ژێر چاوەدێری موحسێن کاوە ڕاهێنەری تیمەکە ئەنجام ئەدەن .