نیسان 18, 2022 13:09 Asia/Tehran
  • لە شاری سلێمانی ، یانەی نەورۆز میوانداریی زەورا دەکات

لە خولی نایابی عێراق ، نەورۆز و زەورا لەسەر یاریگای زانکۆی شاری سلێمانی بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن.

 

یارییەکە رۆژی چوارشەممە کاتژمێر ٣:٣٠ دەستپێدەکات لە چوارچێوەی گەڕی ٢٨ ی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی عیراق.

بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا هەردوو تیپ لە شاری سلێمانی بەرامبەر یەکتر دەوەستنەوەو تیپە مێژوویەکەی زەوراش ئەمڕۆ یەکەیەکی مەشق لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدەن و نەورۆزیش دەیەوێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر نەورەسەکان بە ئاست و ئەنجامێکی باشەوە دەربکەوێت.

زەورا لە کاتێکدا بەرامبەر نەورۆز یاری دەکات لە شەش یاری رابردوودا هیچ گۆڵێکیان تۆمار نەکردووەو لە پلەی پێنجەمی ریزبەندین بە ٤٥ خاڵ و نەورۆزیش بە ٣١ خاڵ لە پلەی چواردەیەمە .

بۆ ئەم یارییە زەورا چەند یاریزانێکی سەرەکی لە پێکان و راگرتن دەگەڕێنەوە ، لە بەرامبەردا نەورۆز بێبەش دەبێت لە تواناکانی سەجادی گۆڵپارێزی سەرەکی کە یاری رابردوو بەکارتی سوور لە بەرامبەر نەفتی میسان کرایە دەرەوەی یاریگا.

سەرپەیڤ