ھەڵکشانی یاریزانانی بالەی کچی ئێران بۆ فیناڵی جامی کورناکیای ئیتالیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407178-ھەڵکشانی_یاریزانانی_بالەی_کچی_ئێران_بۆ_فیناڵی_جامی_کورناکیای_ئیتالیا
تیمی بالەی تازەلاوانی کچ بە بردنەوە لە خەنیمی خۆیان لە قۆناغی پێش کۆتایی ، گەیشتە یاری کۆتایی جامی کورناکیای ئیتالیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2022 16:13 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی یاریزانانی بالەی کچی ئێران بۆ فیناڵی جامی کورناکیای ئیتالیا

تیمی بالەی تازەلاوانی کچ بە بردنەوە لە خەنیمی خۆیان لە قۆناغی پێش کۆتایی ، گەیشتە یاری کۆتایی جامی کورناکیای ئیتالیا.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، قۆناغی پێش کۆتایی یاریەکانی بالەی تازەلاوانی ژێر 17 ساڵی کچی جامی کورناکیای ئیتالیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە لە شاری پۆردنونەی ئیتالیا بەردەوامبوو . 

تیمی بالەی تازەلاوانی کچی ئێران لەم قۆناغەدا رووبەڕووی تیمی کاپلای ئیتالیا بووەوە و بە شکستدانی سێ بە یەکی ئەم تیمە ، وێڕای بەدەسھتێنانی پێنجەمین بردنەوەی بە دوای یەک دا ، گەیشتە قۆناغی کۆتایی .