«عەلیزادە» بوو بە پاڵەوانی زۆرانی فەرەنگی لە ئاسیادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407208-عەلیزادە_بوو_بە_پاڵەوانی_زۆرانی_فەرەنگی_لە_ئاسیادا
«ناسر عەلیزادە» فەرەنگی کاری کێشی ٧٨ کیلۆگرامی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئێران لە فیناڵی ئەم کێشەدا لە ململانێی پاڵەوانەتیی ئاسیادا وێڕای سەرکەوتن بە سەر خەنیمە ئۆزبەکستانییەکەی خۆی، میدالیای زێڕی بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2022 17:16 Asia/Tehran
  • «عەلیزادە» بوو بە پاڵەوانی زۆرانی فەرەنگی لە ئاسیادا

«ناسر عەلیزادە» فەرەنگی کاری کێشی ٧٨ کیلۆگرامی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئێران لە فیناڵی ئەم کێشەدا لە ململانێی پاڵەوانەتیی ئاسیادا وێڕای سەرکەوتن بە سەر خەنیمە ئۆزبەکستانییەکەی خۆی، میدالیای زێڕی بردەوە.

ململانێی زۆرانی تەمەندارانی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە ئەمڕۆ سێ شەممەوە لە شاری «ئۆلان باتور»ی پێتەختی مەنگۆلیا دەستی پێ کراوە ھەتا ٢٤ی ئاپریلیش بەردەوام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێکانی پێنج کێشی ململانێی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی ئاسیا ڕۆژی سێ شەممە لە شاری «ئۆلان باتور»ی مەنگۆلیا کۆتایی ھات.

«ئیمان موحەممەدی» و «عاربف حەبیبوڵڵاھی»ش دوو برۆنزیان لە کێشەکانی ٦٣و ٧٧ کیلۆگرام بردەوە.

ڕۆژی چوارشەممە کێبەرکێی پێنج کێشی دووھەم بەرپا دەکرێت.