میدالیای زێڕی «موختاری» لە زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407242-میدالیای_زێڕی_موختاری_لە_زۆرانی_فەرەنگیی_پاڵەوانەتیی_ئاسیا
زۆرانگری کێشی ٧٢ کیلۆگرامی ئێران لە دواکێبەرکێی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی ئاسیا خەنیمێکی لە کازاخستان بەزاندو بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2022 15:24 Asia/Tehran
  • میدالیای زێڕی «موختاری» لە زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی ئاسیا

زۆرانگری کێشی ٧٢ کیلۆگرامی ئێران لە دواکێبەرکێی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی ئاسیا خەنیمێکی لە کازاخستان بەزاندو بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.

کێبەرکێی پێنج کێشی دووھەمی کێبەرکێکانی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی ئاسیا ڕۆژی چوارشەممە لە شاری «ئۆلان باتور»ی مەنگۆلیا دەستی پێ کرا.

«موحەممەد ڕەزا موختاری» لە کێشی ٧٢ کیلۆگرام بۆ بردنەوەی میدالیای زێڕ بۆ «ئابیلخان ئامزی ئۆف» لە کازاخستانەوە چووە مەیدانەوەو بە دەرەنجامی چواربە یەک خەنیمە کازاخەکەی خۆی بەزاندو لە سەکۆی یەکەمی ئاسیادا وەستا.

«مەھدی بالی»ش لە کێشی ٩٧ کیلۆگرام بۆ بردنەوەی میدالیای زێڕ بۆ «ڕوستەم ئاساکۆلۆف» لە ئوزبەکستانەوە چووە مەیدانەوە.

«مەھدی حسەین نەژاد»یش لە کێشی ٦٠ کیلۆگرام بووبە جێگری پاڵەوان.