«مەھدی تارمی» بوو بە باشترین یاریزانی حەوتەی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407246-مەھدی_تارمی_بوو_بە_باشترین_یاریزانی_حەوتەی_ھەڵبژاردەی_پۆرتۆگال
ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران وەکو باشترین یاریزانی حەوتەی سیھەمی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال دیاری کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2022 06:32 Asia/Tehran
  • «مەھدی تارمی» بوو بە باشترین یاریزانی حەوتەی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال

ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران وەکو باشترین یاریزانی حەوتەی سیھەمی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال دیاری کرا.

ماڵپەڕی «گۆڵ پۆیینت»ی پۆرتۆگال دوای کۆتایی ھەر حەوتە لە کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی ئەم وڵاتە، تیپی ھەڵبژاردەو باشترین یاریزانی حەوتەی کێبەرکێکان دیاری دەکات.

کردەوەی سەرسامکەری «مەھدی تارمی» ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران و یاریدەری یانەی پۆرتۆگال لەم حەوتەیەی کێبەرکێکان بووە ھۆی ئەوەی کە ناوبراو بە دەستخستنی ۵/ ۹ خاڵ ناسناوی باشترین یاریزانی حەوتە بە خۆی تەرخان بدات.

«تارمی» لە ئێستادا بە ١٨ گۆڵ لە ڕیزی دووھەمی باشترین گۆڵکارانی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال دایە.

پۆرتۆ کە ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێرانە، بە دەستخستنی دوو سەرکەوتنی دیکە پاڵەوانەتیی خۆی لەم وەرزەی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگال یەکلایی دەکاتەوە.