سبەینێ شەو سێھەمین شەوی «شیعرو موسیقای نێونەتەوەیی قودس» لە تاراندا بەرپا دەکرێت
نیسان 26, 2022 23:08 Asia/Tehran
سێھەمین شەوی «شیعرو موسیقای نێونەتەوەیی قودس» لە سەروبەندی ڕۆژی جیھانیی قودس بە بەشداریی شاعیران و پێشکەش کرانی سرودی خۆڕاگری لە تاراندا بەرپا دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،لەم ئاھەنگەدا کە سبەینێ شەو بەرپا دەکرێت، کۆمەڵێک شاعیر لە ئێران، ئەفغانستان،پاکستان و بەحرەین لە بارەی پرسی قودس و خۆڕاگرییەوە شیعر دەخوێننەوە.
پەردە ھەڵگرتن لە سەر لاوژانێکی سێ زمانە فارسی و عەرەبی و ئینگلیسیی «قودس ئەی یەقین» بەشێکی تری بەرنامەکە دەبێت.
پەیوەست بوون بە بزاوتی جیھانیی «مەقلوبە» بەشێکی تری ئاھەنگەکە دەبێت لە سەروبەندی بەربانگ دا. «مەقلوبە» خۆراکێکی نەریستیی ناوچەی شامات و بە تایبەت فەلەستین دێتە ئەژمار کە لە فەلەستین و قودسی داگیرکراو بووەتە ھێمای سەرکەوتنی قودس و وەرگەڕانی دەستەڵاتی دوژمنانی قودس.