May 09, 2022 16:30 Asia/Tehran
  • مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی تۆمارکرد

مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی تۆمارکرد

 له‌گێمی یه‌که‌م و له‌خوله‌کی نۆزده‌ ره‌حیم ستیرلینگ گۆلی پێشکه‌وتنی تۆمارکرد، گوشاره‌کانی ستیزن درێژه‌ی هه‌بوو، ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌کی سی و هه‌شت ئیمریک لاپۆرت گۆلی دووه‌می بۆ مانچسته‌ر ستی تۆمارکرد، گێمی یه‌که‌م مانچسته‌ر سیتی به‌دوو گۆل له‌پێشه‌وه‌بوو.

له‌گێمی دووه‌م گواردیۆلا و قوتابیه‌کانی به‌پلانی هێرشبردن به‌رده‌وامبوون، له‌خوله‌کی 61 رۆدریگۆ هێرناندیز گۆلی سێیه‌م و دلنیایی تۆمارکرد، یاریه‌که‌ به‌ره‌و کۆتایی بوو، له‌خوله‌کی کۆتایی فیل فۆدین گۆلی چواره‌می بۆ ستیزن تۆمارکردو برینی نیوکاسڵ یونایتدی قوڵترکرد، به‌ر له‌فیکه‌ی کۆتایی ره‌حیم ستیرلینگ پێنجه‌م گۆلی بۆ مانچسته‌ر ستی تۆمارکرد. 

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ کۆی خاله‌کانی مانچسته‌ر ستی بووه‌ 86 خال و جیاوازی خاڵه‌کانی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپولی رکابه‌ری بۆ سێ خاڵ به‌ر کرده‌وه‌، له‌کاتێک ته‌نیا سێ گه‌ر ماوه‌ به‌سه‌ر ته‌واو بوونی رکابه‌ریه‌کانی خولی ئینگلیزی.  

سەرپەیڤ