«فەلەسەفەی داھێنانی من» چووە ڕیزی 20 بەرهەمی سەرکەوتووی ئەکسفۆردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407804-فەلەسەفەی_داھێنانی_من_چووە_ڕیزی_20_بەرهەمی_سەرکەوتووی_ئەکسفۆردەوە
کورتە چیرۆکی نووسەری مەهابادی لە کێبەرکێ نێودەوڵەتییەکانی کورتە چیرۆکی ئەکسفۆرد لە ڕیزی 20 بەرهەمی سەرکەوتوو هەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2022 05:59 Asia/Tehran
  • «فەلەسەفەی داھێنانی من» چووە ڕیزی 20 بەرهەمی سەرکەوتووی  ئەکسفۆردەوە

کورتە چیرۆکی نووسەری مەهابادی لە کێبەرکێ نێودەوڵەتییەکانی کورتە چیرۆکی ئەکسفۆرد لە ڕیزی 20 بەرهەمی سەرکەوتوو هەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵدەریی میهرەوە، «سەلاح گول ئەندامی» نووسەری مەهابادی ڕایگەیاند: بانگهێشتنامەی کێبەرکێ نێودەوڵەتییەکانی کورتەچیرۆکی ئەکسفۆرد بە زمانی ئینگلیزی ساڵی ڕابردوو بڵاو کرایەوە و کۆمەڵێک چیرۆکنووس لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا، ئۆسترالیا، بریتانیا، ژاپۆن و... بەشدارییان تیادا کرد.

ناوبراو وتیشی: کورتە چیرۆکی من بەناوی MY PHILOSOPHICAL INVENTION (فەلسەفەی داهێنانی من) لە ڕیزی 20 بەرهەمی سەرکەوتوو  هەڵبژێردرا و لە کۆمەڵە وتارەکانی ئەو کێبەرکێ نێودەوڵەتییەدا لە چاپ درا.

«گوڵ ئەندامی» وتیشی: ڕۆژی 23 ی ئاپی 2022 کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی شێکسپییەر، نووسەرەکانی بەرهەمە سەرکەوتووەکان بانگهێشت کرا، لەو ئاھەنگەدا وێڕای دەسخۆشی لە براوەکان، کتێبی کۆمەڵە چیرۆکە براوەکانی ئەکسفۆردیش بە ناوی STICKS AND STONES پەردەی لە سەر لادرا.