ژاپۆن بە نیازی میوانداریی جامی گەلانی ئاسیایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408026-ژاپۆن_بە_نیازی_میوانداریی_جامی_گەلانی_ئاسیایە
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ژاپۆن ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە بە نیازی میوانداریی جامی گەلانی ئاسیایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 18, 2022 09:32 Asia/Tehran
  • ژاپۆن بە نیازی میوانداریی جامی گەلانی ئاسیایە

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ژاپۆن ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە بە نیازی میوانداریی جامی گەلانی ئاسیایە.

چوار ڕۆژ لەمەوبەر چین بە ناردنی نامەیەکی فەرمی بۆ کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە میوانداری کردنی جامی گەلانی ئاسیا کشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «کۆزۆ تاشیما» سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ژاپۆن وتی: ئەم فیدراسیۆنە بە شێوەیەکی نافەرمی لە بارەی ڕەخسانی ھەلی گرتنەوەی جێگای چین وەکو میوانداری جامی گەلانی ئاسیا لە ساڵی داھاتوو لەگەڵ سەرۆکانی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە پەیوەندی دا بووە.

«کۆزۆ تاشیما» وتیشی: ژاپۆن ژێرخانی پێویستی بۆ بەرپاکرانی کێبەرکێ لە ساڵی داھاتوودا ھەیە.

ژاپۆن بەرلەمەش میوانداری ھاوبەشی مۆندیاڵ لە ساڵی ٢٠٠٢، مۆندیاڵی ڕاگبی لە ساڵی ٢٠١٩ و یارییەکانی ئۆلەمپیک لە ساڵی ڕابردووی بە ئەستۆ بووە.