برۆنزی باڵەی یانەکانی ئاسیا بوو بە دەستکەوتی «شەھداب»ی یەزد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408081-برۆنزی_باڵەی_یانەکانی_ئاسیا_بوو_بە_دەستکەوتی_شەھداب_ی_یەزد
تیپی باڵەی «شەھداب»ی یەزد بە سەرکەوتنی بە سەر نوێنەرەکەی کازاخستان پلەی سێھەمی یانەکانی ئاسیای مسۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2022 15:06 Asia/Tehran
  • برۆنزی باڵەی یانەکانی ئاسیا بوو بە دەستکەوتی «شەھداب»ی یەزد

تیپی باڵەی «شەھداب»ی یەزد بە سەرکەوتنی بە سەر نوێنەرەکەی کازاخستان پلەی سێھەمی یانەکانی ئاسیای مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، تیپی باڵەی «شەھداب»ی یەزد لە دیداری ڕیزبەندیی یانەکانی ئاسیا بۆ تیپی «تاراز»ی کازاخستان چووە مەیدانەوەو سێ بە سیفر (۲۵ بە ۲۰، ۲۵ بە ۱۵ و ۲۵ بە ۲۲) بە سەری دا سەرکەوت.

ئا بەمجۆرە پاڵەوانی ھەڵبژاردەی باڵەی ئێران لە یەکەم ئەزمونی ئامادە بوونی لە جامی یانەکانی ئاسیا وپلەی سێھەمی ئەم کێبەرکێیانەی مسۆگەر کرد.

«شەھداب»ی یەزد ڕۆژی ڕابردوو لە بەرامبەر «سانتۆری»ی ژاپۆن دا شکستی ھێناو نەگەییشتە قۆناغی کۆتایی.

ئەم نوێنەرەی ئێران بۆ بەشداری کردنی لەم خولەی کێبەرکێکان سێ یاریزانی ناوداریی بیانیی ڕاکێشا.