نیشانی پلە یەکی هونەریی ئێران بەخشرایە حەیران بێژی گەورەی کوردی سەردەشتی مامۆستا "خلە دەرزی"
وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی نیشانی پلە یەکی هونەریی بەرانبەری دوکتۆرای هونەریی بەخشیە حەیرانیبێژی گەورەی کورد مامۆستا خدر قادری ناسراو بە "خلە دەرزی".
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە بیست و یەکەمین سەفەری پارێزگایی خۆی بۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا نیشانی پلە یەکی هونەریی بەرانبەری دکتۆرای هونەری بەخشیە مامۆستا "خلە دەرزی".
مامۆستا خدر قادری گەماوی ناسراو بە "خلە دەرزی" هونەرمەندی بەناوبانگی بەیت و حەیران لەدایک بووی 1295 ی ھەتاوی لە ناوچەی سەردەشتە.
خاڵی جێی ئاماژە ئەوەیە کە ناوبراو لە چوار بواری هونەری کوردیی واتا بەیت بێژی، حەیران، لاوک و شمشاڵ ژەنی مامۆستایە، لە حاڵێکدا کە هیچ خوێندنێک نازانێت.
مامۆستا خلە دەرزی لە حەیران چڕین دا خاوەنی شێوازێکی تایبەتیە و چەندین بەیتیشی بە شێوازی بە سۆزی خۆی گوتونەوە کە لەوان دەتوانین ئاماژە بەکەین بە بەیتەکانی لەیلی و مەجنون ، سەیدەوان و لاس و خەزاڵ .