کۆبوونەوەی گەورەی «سڵاو سەرکردە» ھاودەنگ لەگەڵ منداڵان و تازەلاوانی دەیەی ٩٠ دا
کۆبوونەوەی بنەماڵەیی «سڵاو سەرکردە» ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەشداریی بەربڵاوی منداڵان و تازەلاوان و بنەماڵەکانیان لە یاریگای «ئازاد»ی تاران بەڕێوە چوو
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، تاقمی «نەتەوەی ئیمام حسەین» ناسراو بە «ماح» تریفەی پابەند بوون بە حکومەت، ویلایەتویستی و نیشتیمانپەروەریی بەرەی تازەی لە ناخی ڤۆگرانی ماڵباتی پێغەمبەرو بڕوامەندان بە دەرکەوتنی ئیمامی زەمان «عج» ھەڵکردو لە ئێستادا زایەڵەی ئەم بانگەوازە دڵنشینە لە یاریگای «ئازادی»ی تارانەوە بە گوێی خەڵکانی جیھان گەییشتووە.
سرودی «سڵاو سەرکردە»، ھۆگریی بەرامبەر بە ڕزگاریدەری جیھانی مرۆڤایەتی و پەیمان بەستنی ناخەکیانەی منداڵان و تازەلاوانی ئێرانییە کە لە ئێستتادا کەوشەنی ئەم وڵاتەشی وەپشت سەر ناوەو وەرگێڕدراوەتە سەر زمانە جۆربەجۆرەکانی دنیا.
سرودی «سڵاو سەرکردە» تەناتەت لە پاکستان ، لوبنان و ناوچەی کشمیری ژێر ڕکێفی ھیندوستانیش وتراوەتەوەو کراوە بە ئازەریش.
لە ئاھەنگی ئەمڕۆ جیا لە سرودی «سڵاو سەرکردە»، سرودەکانی «ھاوڕێی شەھیدم» و « قەڵەمڕەنگ» لە یاریگای «ئازادی»ی تاران دەنگی دایەوەو بەرنامەی لاوەکیی دیکەش پێشکەش کرا.