May 28, 2022 12:09 Asia/Tehran
  • لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی ڕاکردن، خانمە وەرزشوانی کوردستانی دوو میدالیای زێڕ و یەک زیوی بردەوە

بەرپرسی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان وتی: کەژان ڕوستەمی خاتوونی شیاوی لقی ڕاکردنی کوردستانی توانی دوو میدالیای زێڕ و یەک زیو بباتەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: کەژان ڕوستەمی وەرزشوانی بواری ڕاکردن و ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ڕاکردن لە یەکەم ڕۆژی کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی ڕاکردنی ئازەربایجان، لە مادەی 400 مەتردا بووە یەکەم و میدالیای زێڕی لە مل کرد.

ناوبراو لە ڕۆژی دووهەم و کۆتایی کێبڕکێیەکانیش دووهەمین میدالیای زێڕیشی بردەوە.

جۆلایی گوتیشی : کەژان ڕوستەمی هەروەها توانی لە ڕۆژی دووهەم و کۆتایی دا لە بەشی مادەی 200 مەتردا بە تۆماری کاتی 25.06 چرکە پلەی دووهەم وەدەست بهێنێت و میدالیای زیو بباتەوە.

بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوان وتیشی: وەرزشوانانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی خانمان بە گشتی توانیان 7 میدالیای ڕەنگاوڕەنگ لە ئەو کێبڕکێیانە ببەنەوە.

سەرپەیڤ