کاردانەوەی وەزیری فەرهەنگی ئێران بەرامبەر بە ھەنگاوی قێزەوەنی فستیڤاڵی کەن
وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران کردەوەی سیاسی و دژە ئێرانیی فێستیڤاڵی فیلمی کەنی شەرمەزار کرد.
ڕۆژی یەکشەممە، لە فێستیڤاڵی فیلمی کەن، لە هەنگاوێکی ناپڕۆفیشناڵ و سیاسی دا کە زۆرێک لە ڕەخنەگرانی نێودەوڵەتی بە توندی کاردانەوەیان پێ نیشاندا، یەکێک لە خەڵاتەکان پێشکەش بە فیلمێکی لاواز و سووکایەتی کەرانە بە بەها ئیسلامی و ئێرانییەکان کرا .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی سەداو سیما ؛ وەزیری رۆشنبیریی ئێران، دوای کردەوەی سوکایەتی و سیاسیی فێستیڤاڵی فیلمی کەن نووسیویەتی: ئێران شانازی بەو هونەرمەندانە دەکات کە سوپاسگوزارن بۆ فیداکاریی و لەخۆبوردویی پارێزەرانی ئاسایش و سەربەرزیی وڵات.
ئیسماعیلی گوتیشی : ئێران شانازی بەو ھونەرمەندانە دەکات کە زریقە و بریقەی فستیڤاڵە سیاسەت لێدراوەکان و پڕۆپاگەندەی میدیا بەکرێگیراوەکان ، ئەوان ناخاتە رووبەڕووی باوەڕەکانی گەلی پاڵەوانی ئێران .