کاردانەوەی وەزیری فەرهەنگی ئێران بەرامبەر بە ھەنگاوی قێزەوەنی فستیڤاڵی کەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408356-کاردانەوەی_وەزیری_فەرهەنگی_ئێران_بەرامبەر_بە_ھەنگاوی_قێزەوەنی_فستیڤاڵی_کەن
وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران کردەوەی سیاسی و دژە ئێرانیی فێستیڤاڵی فیلمی کەنی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2022 10:27 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وەزیری فەرهەنگی ئێران بەرامبەر بە ھەنگاوی قێزەوەنی فستیڤاڵی کەن

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران کردەوەی سیاسی و دژە ئێرانیی فێستیڤاڵی فیلمی کەنی شەرمەزار کرد.

 

ڕۆژی یەکشەممە، لە فێستیڤاڵی فیلمی کەن، لە هەنگاوێکی ناپڕۆفیشناڵ و سیاسی دا کە زۆرێک لە ڕەخنەگرانی نێودەوڵەتی بە توندی کاردانەوەیان پێ نیشاندا، یەکێک لە خەڵاتەکان پێشکەش بە فیلمێکی لاواز و سووکایەتی کەرانە بە بەها ئیسلامی و ئێرانییەکان کرا . 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی  سەداو سیما ؛ وەزیری رۆشنبیریی  ئێران، دوای کردەوەی سوکایەتی و سیاسیی فێستیڤاڵی فیلمی کەن نووسیویەتی: ئێران شانازی بەو هونەرمەندانە دەکات کە سوپاسگوزارن بۆ فیداکاریی و لەخۆبوردویی پارێزەرانی ئاسایش و سەربەرزیی  وڵات.

ئیسماعیلی  گوتیشی : ئێران شانازی بەو ھونەرمەندانە دەکات کە زریقە و بریقەی فستیڤاڵە سیاسەت لێدراوەکان و پڕۆپاگەندەی میدیا بەکرێگیراوەکان ، ئەوان ناخاتە رووبەڕووی باوەڕەکانی گەلی پاڵەوانی ئێران .