داوەرێکی ئێران لە کێبەرکێکانی «سامبۆ»ی پاڵەوانەتیی ئاسیا داوەری دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408439-داوەرێکی_ئێران_لە_کێبەرکێکانی_سامبۆ_ی_پاڵەوانەتیی_ئاسیا_داوەری_دەکات
ڕەزا ئەسکەندەری لە کێبەرکێکانی «سامبۆ»ی پاڵەوانەتیی ئاسیا داوەری دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2022 11:51 Asia/Tehran
  • داوەرێکی ئێران لە کێبەرکێکانی «سامبۆ»ی پاڵەوانەتیی ئاسیا داوەری دەکات

ڕەزا ئەسکەندەری لە کێبەرکێکانی «سامبۆ»ی پاڵەوانەتیی ئاسیا داوەری دەکات.

«سامبۆ» بوارێکی وەرزشیی تازەی جەنگاوەرانە دێتە ئەژمار کە لە سەر بنەمای تەکنیکی دەستەوئێخەبوون و فڕێ دانە. ئەم بوارە ئاوێتەیەکە لە کاریگەرترین شێوازەکانی چەند بواری دیکەی وەک جۆدۆی ژاپۆنی، زۆرانی ئازادوفەرەنگی و شێوە خۆجێییەکانی زۆرانی ئاسیای ناوەندی و قەوقاز و ھونەری جەنگاوەری.

لە کێبەرکێکانی «سامبۆ»ی پاڵەوانەتیی ئاسیا کە بە میوانداریی شاری بەیرووتی لوبنان بەرپا دەکرێت بە تێکڕایی ٢٦٠ سامبۆکار پێکەوە ململانێ دەکەن.

کێبەرکێکانی «سامبۆ»ی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە لە بەیرووتی لوبنان دەست پێ دەکات و ھەتا ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.