«جەمیل لوتفوڵانەسەبی» راھێنەری کورد ، چووە ڕیزی باشترین ڕاهێنەرانی تێنسی سەرمێزی جیهان
فیدراسیۆنی جیهانیی تێنسی سەرمێز ناوی «جەمیل لوتفوڵانەسەبی»ی ڕاهێنەری کوردستانی هەڵبژاردەی تێنسی سەرمێزی ئێران جچووە ڕیزی باشترین ڕاهێنەرانی دونیا.
فیدراسیۆنی جیهانیی تێنسی سەرمێز لیستی ڕاهێنەرانی پلەباڵای بۆ بەشداری کردن لە پۆلی ڕاهێنەریی «لۆل کواچینگ کۆرس» ڕاگەیاند و لەنێوانیان دا ناوی جەمیل لوتفوڵانەسەبی ڕاهێنەری کوردستانیی هەڵبژاردەی تێنسی سەرمێزی ئێران دەبینرێت.
بۆ بەشداری کردن لەو پۆلەدا کە لە ئاستێکی باڵای جیهانی دا بەڕێوەدەچێت بانترین بڕوانامەی ڕاهێنەریی تێنس، بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی و سەرکەوتوو بوونی ئەو وەرزشوانانەی ڕاهێنراون لەلایەن ڕاهێنەرەکەوە پێویستە؛ کە جەمیل لوتفوڵانەسەبی هەموو ئەو خاڵانەی هەیە.
خولی Lol Coaching Course لە 9 تا 14ی گەلاوێژی 1401ی هەتاوی لە سوێد بەڕێوەدەچێت و 24 ڕاهێنەری یەکەمی دونیای پینگ پۆنگ تیایدا بەشدار دەبن.