دوو میدالیای زێڕ بۆ ڕاکەرانی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی نێونەتەوەیی گۆڕەپان و مەیدانی تورکیا
حوزهیران 05, 2022 12:21 Asia/Tehran
دوو ڕاکەری ئێرانی کە ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گۆڕەپان و مەیدانی ئێرانن، لە پێشبڕکێی 400 مەتری بەربەست و 200 مەتری پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی گۆڕەپان و مەیدانی تورکیا دوو میدالیای زێڕیان بەدەستهێنا.
مێهدی پیرجەهان نازناوی پاڵەوانەتیی 400 مەتری بە بەربەستی لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی گۆڕەپان و مەیدانی تورکیا بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ (یەکشەممە) پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی راکردن و مەیدانی تورکیا کۆتایی دێت.
"پیرجەهان" بە تۆمارکردنی رێژەی یاسایی بە 49.72 چرکە پێش رکابەرەکانی دیکەی گەیشتە هێڵی کۆتایی وبوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێی 400 مەتری بە بەربەست .