حوزه‌یران 06, 2022 15:25 Asia/Tehran
  • یانەی لاوانی هه‌ولێر گه‌یشتنه‌ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی لاوانی عێراق

له‌گه‌ری سێیه‌می قۆناغی کۆتایی خولی نایابی لاوانی عێراق، لاوانی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگای که‌ربه‌لا رووبه‌رووی لاوانی نه‌فتی میسان بۆوه‌ ، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌کی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولا گێمی یه‌که‌م لاوانی هه‌ولێر به‌گۆلێک له‌پێشه‌وه‌بوو.

 

 له‌گێمی دووه‌م نه‌فتی میسان گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی تۆمارکرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆله‌ جارێکی دیکه‌ لاوانی هه‌ولێر گۆلی دووه‌م و پێشکه‌وتنی له‌یاریه‌که‌ تۆمارکرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ له‌کۆتاییه‌کانی یاریه‌که‌ لاوانی نه‌فتی میسان گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌. به‌م ئه‌نجامه‌ لاوانی نه‌وتی میسان به‌پله‌ی یه‌که‌م و لاوانی هه‌ولێر به‌پله‌ی دووه‌م گه‌یشتنه‌ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێرین.   

سەرپەیڤ