سەرکۆنسولی کوێت لە ھەولێر بناغەی کۆلیژێکی ئیسلامی ڕۆ دەنێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408645-سەرکۆنسولی_کوێت_لە_ھەولێر_بناغەی_کۆلیژێکی_ئیسلامی_ڕۆ_دەنێت
ڕۆژی پێنج شەممە سەرکۆنسولی کوێت لە ھەولێر بناغەی کۆلیژێکی ئیسلامیی لە زانکۆی سەلاحەددین دا ڕۆنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2022 11:59 Asia/Tehran
  • سەرکۆنسولی کوێت لە ھەولێر بناغەی کۆلیژێکی ئیسلامی ڕۆ دەنێت

ڕۆژی پێنج شەممە سەرکۆنسولی کوێت لە ھەولێر بناغەی کۆلیژێکی ئیسلامیی لە زانکۆی سەلاحەددین دا ڕۆنا.

بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەغدا، «عومەر ئەلکەندەری» سەرکۆنسولی وڵاتی عەرەبیی کوێت لە شاری ھەولێر دوێنێ پێنج شەممە لە زانکۆی سەلاحەدیین لە ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستان بەردی بناغەی کۆلیژێکی تازەی ئیسلامیی ڕۆنا.

«ئەلکەندەری» لە وتووێژێکی ڕۆژنامەگەری دا ڕایگەیاندووە: ئەم پرۆژەیە کە بەشێکە لە کەمپینی مرۆڤ دۆستانەی کوێت لە عێراق، لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامیی کوێت دابین و بارەبوو دەکرێت و لە لایەن «کۆمەڵەی فریاگوزاریی» کوێتیشەوە دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە.

سەرکۆنسولی وڵاتی عەرەبیی کوێت لە شاری ھەولێر وتیشی: لەوەتەی وا کوێت کەمپینی «کوێت لە تەنیشتتاندایە»ی لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٥ دەست پێکردووە،ئەم وڵاتە تامەزرۆی یارمەتی دان و بارەبووی مرۆڤ دۆستانەو فریاگوزارانەی خۆیەتی لە عێراق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی.

سەرکۆنسولی کوێت لە شاری ھەولێر جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بەشی فێرکاری لەو بەشە سەرەکیانەی کەمپینی مرۆڤ دۆستانەی کوێتەو ھەتا ئێستا پتر لە ٨٥ قوتابخانەی لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی عێراق و بە تایبەت ھەولێر چێ کردووە.