دەربڕینی نیگەرانی لە بەردەوامیی توندوتیژی لە ناوچە داگیرکراوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408816-دەربڕینی_نیگەرانی_لە_بەردەوامیی_توندوتیژی_لە_ناوچە_داگیرکراوەکان
 وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بەردەوامی توندوتیژییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان لەگەڵ پەرەسەندنی پێکدادانەکانی نێوان فەلەستینییەکان و هێزەکانی ئیسرائیل.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2022 11:39 Asia/Tehran
  • دەربڕینی نیگەرانی لە بەردەوامیی توندوتیژی لە ناوچە داگیرکراوەکان

 وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بەردەوامی توندوتیژییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان لەگەڵ پەرەسەندنی پێکدادانەکانی نێوان فەلەستینییەکان و هێزەکانی ئیسرائیل.

 

له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌ هۆی په‌لاماری دووباره‌ی زایۆنییه‌کان بۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا و درێژه‌ی شارۆکە سازیەکان، تێکهه‌ڵچوونه‌کانی نێوان فه‌له‌ستینییه‌کان و میلیشیا زایۆنییه‌کان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.

شارۆچکه ی سه لوان له باشووری مزگه وتی ئه قسا  شه وی دووشه ممه 21ی حوزه یرانی 2019ی زایینی، شوێنی تێکهەڵچوونی نێوان چه کدارانی زایۆنیست و لاوانی فه له ستین بوو. ئەم تێکهەڵچوونە دوای ئەوەی ژمارەیەک چەکداری زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی سەلوان ، ڕوویداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ستیڤان دوجاریک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی سێشەممە بە کاتی خۆجێیی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی فەلەستین وتی: تیمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستاش لە ناوچە داگیرکراوەکان چالاکن و لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە پێوەندیدان، هەروەها  لە ئاستی ئەو توندوتیژیانەی کە شاهیدی دەبن ،  نیگەرانن."

هاوکات کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین لەوان قودسی ڕۆژهەڵات، یەکەم ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.