له خولی نایابی عێراقدا هه‌ولێر و نه‌فتی میسان یه‌کسانبوون
له گه‌ڕی سیی و شه‌شه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌کانی عێراق و له یاریگای ئۆڵۆمپی میسان له شاری عه‌ماره، یانه‌ی هه‌ولێر بووه میوانی یانه‌ی نه‌فتی میسان، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه به گۆڵێک بۆ هه‌ریه‌که‌یان یه‌کسان بوون.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌که‌م به به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌کی په‌نجادا، یاریزان ویسام سه‌عدون گۆڵێکی بۆ نه‌فتی میسان تۆمارکرد، پاشان یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌وڵی یه‌کسان کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، تا له خوله‌کی حه‌فتادا له ئاکامی هێرشێکی یاریزانانی هه‌ولێر بۆ سه‌ر گۆڵی میواندارهکهیان، لامین ساماتی گامبی و به‌رگریکاری نه‌فتی میسان گۆڵی به‌رامبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێری به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌که‌ی خۆی تۆمارکرد.
ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌که‌ش به یه‌کسان بوونی هه‌ردوو یانه به گۆڵێک بۆ هه‌ریه‌که‌یان کۆتایی هات، به‌م ئه‌نجامه‌ش کۆی خاڵه‌کانی یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌کان بۆ چلوچوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و به‌فه‌رمی مانه‌وه‌ی له ڕیزی یانه پله نایابه‌کانی عێراق بۆ وه‌رزی داهاتوو مسۆگه‌رکرد، له دوایین دوو گه‌ڕی خوله‌که‌و له ڕۆژانی بیستوسێ و سیی ئه‌م مانگه‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی هه‌ریه‌ک له یانه‌کانی نهورۆزو که‌رخ ده‌بێته‌وه.