وەرزشکارێکی مەھابادی میدالیای زێڕی پاڵەوانەتیی "مەلەوانی" ئێرانی کردە مل
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408934-وەرزشکارێکی_مەھابادی_میدالیای_زێڕی_پاڵەوانەتیی_مەلەوانی_ئێرانی_کردە_مل
شاهۆ محەمەدی، مەلەوان و هەڵکەوتەی وەرزشی ساندرۆمی داونی مەهابادی لە کێبڕکێیەکانی مەلەوانی گیانبازان و کەم ئەندامانی ئێران میدالیای زێڕی ئەو کێبڕکێیانەی لە مل کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2022 12:55 Asia/Tehran
  • وەرزشکارێکی مەھابادی میدالیای زێڕی پاڵەوانەتیی

شاهۆ محەمەدی، مەلەوان و هەڵکەوتەی وەرزشی ساندرۆمی داونی مەهابادی لە کێبڕکێیەکانی مەلەوانی گیانبازان و کەم ئەندامانی ئێران میدالیای زێڕی ئەو کێبڕکێیانەی لە مل کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و گەنجانی مەهاباد وتی: ئەو کێبڕکێیانە لە ژێر چاوەدێری کومیتەی نێودەوڵەتی پارائۆلەمپیک و بیست و پێنجەمین خولی کێبڕکێیەکانی مەلەوانی پاڵەوانی ئێران و سێهەمین خولی کێبڕکێیەکان بە چاوەدێری ڕاستەوخۆی IPC بەڕێوە چوو.

قەرەنی مستەفا پوور گوتیشی : شاهۆ محەمەدی لە مادەی 100 مەتری ئازاد، کلاسی S14 پلەی یەکەمی وەدەست هێنا و میدالیای زێڕی لە مل کرد.

ناوبراو وتیشی: ئەو خولە لەو کێبڕێیانە لە ڕۆژانی 25 تا 28 ی جۆزەردان لە تاران بەڕێوە چوو.