لیگی گەلانی بالە ؛ ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران داینا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409092-لیگی_گەلانی_بالە_ئەمریکا_بەرامبەر_بە_ئێران_داینا
هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران لە دووەم یاریی خۆی دا لە هەفتەی دووەمی لیگی گەڵانی والیباڵی ٢٠٢٢، لەگەڵ ئەمریکا چووە مەیدانەوە و بە ئەنجامێکی درەوشاوە ئەم تیمەی شکست پێهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2022 08:46 Asia/Tehran
  • لیگی گەلانی بالە ؛ ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران داینا

هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران لە دووەم یاریی خۆی دا لە هەفتەی دووەمی لیگی گەڵانی والیباڵی ٢٠٢٢، لەگەڵ ئەمریکا چووە مەیدانەوە و بە ئەنجامێکی درەوشاوە ئەم تیمەی شکست پێهێنا.

 

هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران لە دووەم یاریی خۆیدا لە هەفتەی دووەمی لیگی گەڵانی والیباڵ، لە کاتژمێر 21:30 بە کاتی تاران لە سوفیای پێتەختی بولگاریا لەگەڵ ئەمریکا چووە مەیدانەوە و توانی لە سێ سێتی یەک لە دوای یەکدا شکست بەم تیمە بێنێ.

یاریزانانی تیمی هەڵبژاردەی ئێران سێ سێتی ئەم یارییەیان بە ئیمتیازی ٢٥ بە ١٨، ٢٩ بە ٢٧ و ٢٧ بە ٢٥ خاڵ بە سوودی خۆ تۆمار کرد.

ئەمریکا تا پێش ئەم یارییە تەنیا تیمی بە بێ شکستی لیگی گەلانی والیباڵ بوو.

پیاوانی والیباڵیستی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە سێهەمین پێشبڕکێی خۆیاندا لە لیگی گەلانی ٢٠٢٢ لەگەڵ برازیل دەچنە مەیدانەوە.