ته‌مووز 17, 2022 07:54 Asia/Tehran
  • وەرزشوانێکی کوردی ئێرانی بووە باشترین گۆڵپارێزی خولی هاکی تورکیا

 یاریزانی هاکی کوردی ئێرانی لە ساڵی ٢٠٢٢ وەک باشترین گۆڵپارێزی خولی تورکیا دەستنیشانکرا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا؛ "ساسان حاتەمینژاد"، وەرزشوانی شایستەی کوردی ئیلام، جگە لەوەی لە ساڵی 2022 وەک باشترین گۆڵپارێزی خولی هاکی تورکیا پاڵێوراوە، خاوەنی ناسناوی باشترین گۆڵپارێزی ئاسیا و باشترین گۆڵپارێزی جیهان لە ساڵی 2018 و باشترین گۆڵپارێزی ئێرانە. 

حاتەمینیژاد پێشتریش نازناوی وەک پاڵەوانی ئاسیای تایلەند لە ساڵی ٢٠١٢، پاڵەوانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠١٤ تایپەی چین، پاڵەوانی ئاسیای کازاخستان لە ساڵی ٢٠١٣، پاڵەوانی ئاسیای قەتەر لە ساڵی ٢٠١٥، پاڵەوانی ئاسیای مالیزیا لە ساڵی ٢٠١٥،  پاڵەوانی تایلەند لە ساڵی ٢٠٢٠ و پلەی سێیەمی جیهانی بەدسەت ھێنابوو .

سەرپەیڤ