جامی باسکەی ئاسیا، سەرکەوتنی بەهێزی ئێران و بەرزبوونەوەی وەک هەڵبژاردەی یەکەم
هەڵبژاردەی نیشتمانی باسکەى ئێران بە سەرکەوتنێکى چارەنووسساز بەرامبەر ژاپۆن وەک یەکەم هەڵبژاردە بۆ قۆناغى داهاتووى جامى ئاسیا سەرکەوتنى بەدەستهێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، هەڵبژاردەکانی باسکەی ئێران و ژاپۆن لە کێبڕکێی جامی ئاسیا لە ئەندەنوسیا رووبەڕووی یەک بوونەوە و لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئێران بە ئەنجامی ٨٨-٧٦ لە ژاپۆنی بردەوە.
هه ڵبژارده ی نه ته وه یی باسکه ی ئێران به رامبه ر ژاپۆن وه ک یه که م هه ڵبژارده ی رێی بردە قۆناغی دواتر و له قۆناخی داهاتوودا له گه ڵ براوه ی ئوردن و چینی تایپە کێبڕکێ ده کات.
پاڵەوانێتی باسکە لە جامی ئاسیا 2022 لە جاکارتا بە میوانداریی ئەندەنوسیا بەڕێوەدەچێ و ئوسترالیا، بەحرەین، چین، چینی تایپە، هیندستان، ئێران، ژاپۆن، ئوردن، کازاخستان، کۆریا، لوبنان، نیوزلەندا، فلیپین، سعودیە، سوریا و ئەندەنوسیا، 16 ھەڵبژاردەی ئامادەبوو لەم پێشبڕکێیانەن .