بۆکسێنکارانی ئێران لە تۆڕنۆمێنتی کوێت دا ٦ میدالیای زێڕیان مسۆگەر کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409916-بۆکسێنکارانی_ئێران_لە_تۆڕنۆمێنتی_کوێت_دا_٦_میدالیای_زێڕیان_مسۆگەر_کرد
تیپی نیشتیمانیی بۆکسێنی ئێران بە مسۆگەر کردنی دوو میدالیای زیوو چوار برۆنز کاری خۆی لە تۆڕنۆمێنتی نێونەتەوەیی کوێت کۆتایی پێ ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2022 07:46 Asia/Tehran
  • بۆکسێنکارانی ئێران لە تۆڕنۆمێنتی کوێت دا ٦ میدالیای زێڕیان مسۆگەر کرد

تیپی نیشتیمانیی بۆکسێنی ئێران بە مسۆگەر کردنی دوو میدالیای زیوو چوار برۆنز کاری خۆی لە تۆڕنۆمێنتی نێونەتەوەیی کوێت کۆتایی پێ ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یەکەم خولی تۆڕنۆمۆنتی نێونەتەوەیی کوێت کە لە ڕۆژی ٢١ی ژوئیە لە گروپی پیاوان دا بە ئامادە بوونی ٧٢ یۆکسێنکار لە ٢٢ وڵاتەوە دەستی پێ کرابوو، شەوی سێ شەممە کۆتایی پێ ھات.

ئێران بە شەش نوێنەرەوە لەم خولەی کێبەرکێکاندا بەشداریی کردبوو کە لە ئەنجام دا بۆکسێنکارەکانی توانییان دوو میدالیای زیو بە ھۆی «مستەفا ڕیگی » و« باقڕ فەرەجی»، چوار میدالیای برۆنز بە ھۆی «سەججاد موحەممەد پوور»، «شاھین موسەوی»، «حسەین میرئەحمەدی»و« توفان شەریفی» و ھەروەھا ناسناوی پلەی چوارەم بە ھێنانە ئەژماری تەواوی میدالیاکانیان مسۆگەر بکەن.