تیپی باڵەی ئێران بوو بە پاڵەوانی یارییەکانی ھاوپشتیی وڵاتانی ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i410465-تیپی_باڵەی_ئێران_بوو_بە_پاڵەوانی_یارییەکانی_ھاوپشتیی_وڵاتانی_ئیسلامی
تیپی نیشتیمانیی باڵەی پیاوانی ئێران بوو بە سەرکەوتووی قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی وڵاتانی ئیسلامی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2022 05:47 Asia/Tehran
  • تیپی باڵەی ئێران بوو بە پاڵەوانی یارییەکانی ھاوپشتیی وڵاتانی ئیسلامی

تیپی نیشتیمانیی باڵەی پیاوانی ئێران بوو بە سەرکەوتووی قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی وڵاتانی ئیسلامی.

پێنجەمین خولی یارییەکانی ھاوپشتیی وڵاتانی ئیسلامی کە لە نۆھەمی ئوتەوە لە قونیەی تورکیا دەستی پێ کراوە ھەتا ١٨ی ئوت بەردەوام دەبێت.

کاروانە وەرزشییەکەی ئێران بە پتر لە ٢٤٠ وەرزشوانەوە لە ١٦ بواری وەرزشی دا بەشداری ئەم کێبەرکێیانەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، تیپی نیشتیمانیی باڵەی پیاوانی ئێران بە دەرەنجامی ھەرە باش کامێرۆنی بەزاند.

لە چوارەمیت سێتی یارییەکاندا پاڵەوانانی ئێرانی بە دەرەنجامی ٢٥ بە ١٤ بە سەر تیپەکەی کامێرۆن دا زاڵ بوون و میدالیای زێڕیان مسۆگەر کرد.