شانزەھەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بەڕێوە دەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i410539-شانزەھەمین_فستیڤاڵی_نێونەتەوەیی_شانۆی_سەرشەقامی_مەریوان_بەڕێوە_دەچێت
بەڕێوەبەری گشتیی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان باسی ڕاگەیەندرانی شانزەھەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوانی کردو پێی داگرت: دوایین مۆڵەتی ڕەوانەکردنی بەرھەمەکان بۆ نووسینگەی فستیڤاڵەکە، پێنجەمی گەڵاڕێزانی ئەمساڵە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2022 05:06 Asia/Tehran
  • شانزەھەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بەڕێوە دەچێت

بەڕێوەبەری گشتیی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان باسی ڕاگەیەندرانی شانزەھەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوانی کردو پێی داگرت: دوایین مۆڵەتی ڕەوانەکردنی بەرھەمەکان بۆ نووسینگەی فستیڤاڵەکە، پێنجەمی گەڵاڕێزانی ئەمساڵە.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا،«عەلی ئەسغەر دەریایی» بەڕێوەبەری گشتیی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: لە ئاراستەی بەرز کردنەوەی شانۆی سەرشەقامی ئێران و پشتگری لە بەرھەمھێنانی ئاسەواری شانۆگەری، بانگێشتن نامەی شانزەھەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە چڕبوونەوە لە سەر بەرھەمی بایەخمەندی ھونەرمەندانی سەرتاسەری وڵات بڵاو بووەتەوە.

وتیشی: گرینگترین ئامانجی بەرپاکرانی ئەم فستیڤاڵە بەھێزکردنی ھیواو پەرە پێ دانی گەشەی کۆمەڵایەتی و ئامانجی ھاودڵی، پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەردەنگان و شارومەندان و گۆڕینەوەی ئەزمونی تازە و زانستی شانۆ لە نێوان ھونەرمەندانی وڵاتە.

بەڕێوەبەری گشتیی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان لە بارەی سوژێتی ئەم خولەی فستیڤاڵەکەش وتی: سوژێتی بابەتەکانی ئازادە، بەڵام تەوەرەکانی داگری بەرھەمھێنانی زانست بنەماو کارنانەوە، ڕێزنان لە بنەماڵە، گەنج بوونی حەشیمەت، ھاودڵی و برەو پێ دانی چەمک و واتای ئایینی و بەھا ئیسلامییەکانە.

دەریایی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە، برەو پێدانی کلتوری ئاشتی و دۆستایەتی، سەرنجدانی مافی منداڵان، پرسی شارومەندایەتی، پێشگرتن بە لێکەوتەی کۆمەڵایەتی، ڕێزنان لە خۆبەختکردن و لەخۆبردوویی بەرگریکارانی وڵات و سەرنجدانی بارستاییەکانی شانۆی وڵات لەو ھەوێنانەی بەرھەمەکانی شانۆی ئەم خولەی فستیڤاڵەکەن.