ئه‌یلوول 10, 2022 20:07 Asia/Tehran
  • له‌خولی فه‌ڕه‌نسا لانس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تروا تۆمارکرد

له‌ ده‌ستپێکی گه‌ری حه‌وته‌می خولی یانه‌کانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی لانس میوانداری یانه‌ی تروای کردو به‌ تۆمار کردنی گۆلێک سه‌رکه‌وتن و سێ خالی یاریه‌که‌ی له‌ میوانه‌که‌ی وه‌رگرت .

 

یارییه‌که‌ له‌سه‌ر یاریگای بۆلیرت دیلیلیس به‌ریوه‌ چوو ، له گێمی یه‌که‌م خاوه‌ن مال به‌ گۆلێک پێشکه‌وتن گۆله‌که‌ش له‌‌ خوله‌کی سی و نۆ له‌ لایه‌ن یاریزانی نه‌مسایی کیڤن دانسۆ تۆمار کرا ، له‌ گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانکاری دیکه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینی و لانس پێنجه‌م سه‌رکه‌وتنی له‌ خوله‌که‌ به‌ده‌ست هێناو به‌ کۆکردنه‌وه‌ی حه‌ڤده‌ خال پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی یانه‌کانی وه‌رگرت ، یانه‌ی ترواش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و به‌ حه‌وت خال له‌ پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .

سەرپەیڤ