مسۆگەر کرانی پلەی یەکەمی کۆبوونەوەی میدیایی «خەزەر» بە ھۆی پەیامنێرێکی ئێرانییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411180-مسۆگەر_کرانی_پلەی_یەکەمی_کۆبوونەوەی_میدیایی_خەزەر_بە_ھۆی_پەیامنێرێکی_ئێرانییەوە
پەیامنێرێکی ئێرانی پلەی یەکەمی حەوتەمین کۆبوونەوەی میدیایی «خەزەر»ی لە ژێر ناوی «خەزەری بە بێ سنوور» لە شاری «ئەستراخان»ی ڕووسیا بە دەست ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2022 05:51 Asia/Tehran
  • مسۆگەر کرانی پلەی یەکەمی کۆبوونەوەی میدیایی «خەزەر» بە ھۆی پەیامنێرێکی ئێرانییەوە

پەیامنێرێکی ئێرانی پلەی یەکەمی حەوتەمین کۆبوونەوەی میدیایی «خەزەر»ی لە ژێر ناوی «خەزەری بە بێ سنوور» لە شاری «ئەستراخان»ی ڕووسیا بە دەست ھێنا.

ئەم کێبەرکێیە هەموو ساڵێک لە چوارچێوەی کۆنفرانسی میدیایی خەزەر لە بەشی جۆربەجۆردا بەڕێوەدەچێت، نزیکەی ٢٠ بەرھەمی پەیامنێرانی ئێرانی بۆ دەستەی داوەرانی کێبەرکێکە ڕەوانە کراوە کە لەنێویاندا وێنەکەی «مستەفا شانچی» پلەی یەکەمی بەشی کێبەرکێی «وێنەی خەزەر»ی بە خۆی تەرخان دا.

«مەھیدی ئاکۆچیکیان» سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە «ئەستراخان» بەناوی پەیامنێرانی میدیاکانی ئێران خەڵاتەکەی وەرگرت.

لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەرانی سیاسی و نوێنەرانی میدیاکان و شارەزایانی زانستە سیاسییەکان و شرۆڤەکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کازاخستان و ڕووسیا و تورکمەنستان و ئۆزبەکستان و کۆماری ئازەربایجانیش بەشدار بوون.