شەترەنج بازی نابیسای ئێران لە کێبەرێی جیهانی دا بوو بە پاڵەوان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411355-شەترەنج_بازی_نابیسای_ئێران_لە_کێبەرێی_جیهانی_دا_بوو_بە_پاڵەوان
شەترەنج بازی نابیسای ئێران ناسناوی پاڵەوانی جیهانی مسۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2022 10:12 Asia/Tehran
  • شەترەنج بازی نابیسای ئێران لە کێبەرێی جیهانی دا بوو بە پاڵەوان

شەترەنج بازی نابیسای ئێران ناسناوی پاڵەوانی جیهانی مسۆگەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا، لە یەکەم ڕۆژی ئەم کێبەرکێیەدا کە لە شاری وەرشۆی پایتەختی پۆڵەندا بە بەشداریی ٢٢ وڵات بەڕێوەچوو؛ «پوریا جەمالی» یاریزانی نابیسای شەترەنجی ئێران، لە ١١ خولدا بە دەسەڵاتێکیی تۆکمەو تەواوەوە ١١ خاڵی پلەی یەکەمی لاوانی جیهانی بەدەست هێنا و «ئارمین ڕەحمەتپوور»یش بە ١٠ خاڵەوە پلەی دووەمی دەست خست.

ئەم کێبەرکێیانە بە سێ بەشی پیاوان و ژنان و گەنجانەوە خەریکە بەڕێوە دەچێت.

هه‌روه‌ها کێبەرکێی ستانداردیش له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه‌ له‌ ٩ خول دا ده‌ستی پێ کراوەو بۆ ماوه‌ی حەوتەیه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت.

تیپی نیشتمانیی شەترەنجی نابیسایانی ئێران بۆ یەکەمجارە کە بەشداریی ئەم کێبەرکێیانە دەکات.