ئه‌یلوول 17, 2022 16:25 Asia/Tehran
  • فیفا سکاڵای شیلی و پیرۆی له‌ دژی هه‌ڵبژارده‌ی ئیکوادۆر ڕه‌تکرده‌وه‌

لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ له‌ یه‌کێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا سکاڵای هه‌ریه‌ک له‌ شیلی و پیرۆی له‌ دژی هه‌ڵبژارده‌ی ئیکوادۆر ڕه‌تکرده‌وه‌.

له‌ سکاڵاکه‌دا نوێنه‌رانی هه‌ردوو یه‌کێتی تۆپی پێی شیلی و پیرۆ ئاشکرایانکردبوو که‌ یاریزان بایرۆن کاستیۆ ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئیکوادۆری نیه‌و له‌ کۆلۆمبیا له‌دایک بووه‌و به‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی ساخته‌ له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیکوادۆر له‌ یاریه‌کانی پاڵاوتنی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر به‌شداری کردووه‌، بۆیه‌ شیلی و پیرۆ داوایان له‌ فیفا کردبوو ڕێنماییه‌کانی فیفا له‌باره‌ی یاریکردنی یاریزانان به‌ شێوازی نایاسایی له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیکوادۆر جێبه‌جێ بکات و هه‌ڵبژارده‌که‌ له‌ جامی جیهانی قه‌ته‌ر دووربخاته‌وه‌. 

به‌ڵام لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی فیفا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و دۆسیانه‌ی پێشکه‌شکراون، ده‌ری ده‌خه‌ن که‌ یاریزان بایرۆن کاستیۆ به‌ شێوه‌یه‌کی یاسایی و هه‌میشه‌یی خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئیکوادۆریه‌و هیچ که‌موکوڕی و کێشه‌یه‌کی یاسایی له‌ یاریکردنی ئه‌م یاریزانه‌ له‌ پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیکوادۆر نیه‌، به‌مه‌ش فیفا ته‌واوی گومانه‌کانی له‌سه‌ر به‌شداریکردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیکوادۆر له‌ یاریه‌کانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ڕه‌وانده‌وه‌و هه‌ڵبژارده‌که‌ له‌ گڕوپی یه‌که‌می جامی جیهان شان به‌ شانی هه‌ڵبژارده‌کانی قه‌ته‌ری میواندارو سه‌نیگال و هۆڵه‌ندا به‌شداری ده‌کات. 

سەرپەیڤ