ئێران بوو بە پاڵەوانی شەترەنجی خوێندکارانی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411392-ئێران_بوو_بە_پاڵەوانی_شەترەنجی_خوێندکارانی_جیهان
پێشبڕکێی جیهانیی شەترەنجی خوێندکاران بە پاڵەوانەتیی ئێران و بردنەوەی مەدالیای زێڕ لە لایەن ئارەش داغلی کۆتایی پێهات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2022 17:07 Asia/Tehran
  • ئێران بوو بە پاڵەوانی شەترەنجی خوێندکارانی جیهان

پێشبڕکێی جیهانیی شەترەنجی خوێندکاران بە پاڵەوانەتیی ئێران و بردنەوەی مەدالیای زێڕ لە لایەن ئارەش داغلی کۆتایی پێهات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، هەڵبژاردەی  شەترەنجی نیشتمانیی خوێندکارانی ئێران لە دوایین گەڕی ئەم یاریانەدا 1.5 خاڵی بەنرخی بردەوە و بە 19 خاڵ لەم پێشبڕکێکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە 18.5 خاڵ بە پلەی دووەم و ئەڵمانیاش بە 17 خاڵ   بە پلەی سێھەم گەیشتن. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پاڵەوانێتی جیهانیی شەترەنجی خوێندکاران لە ٢١-٢٧ی ئەیلول لە شاری ئەنتۆربی بەلژیک بەڕێوەچوو.