تشرینی یه‌که‌م 04, 2022 14:52 Asia/Tehran
  • قەدەغەکردنی بەشداریکردنی وەرزشوانانی ڕووسی و بێلاڕووس لە یارییەکانی ئەوروپای ٢٠٢٣

سەرۆکی لیژنەی ڕێکخستنی یارییەکانی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە پۆڵەندا ڕایگەیاند: "مەحاڵە" ئەم وڵاتە میوانداری وەرزشوانانی ڕووسیا و بێلاڕووس بکات.

هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا چەندین لێکەوتەی سیاسی و ئابووری و وەرزشی بۆ مۆسکۆ هەبووە.

لە بابەتی وەرزشیشدا، باڵاترین دامەزراوە وەرزشییەکانی جیهان، لەوانە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی "فیفا"، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یۆفا" و لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی (IOC)، بەشداریکردنی تیپە وەرزشییەکان و وەرزشوانانی ڕووسیایان لە پێشبڕکێیە جیاوازە نێودەوڵەتییەکان قەدەغە کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مارسین نۆڤاک، سەرۆکی لێژنەی ڕێکخستنی یارییەکانی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٢٣ وتی: مەحاڵە لە پۆڵەندا میوانداری وەرزشوانانی ڕووسیا و بێلاڕووس بکرێت، چونکە کەس لەگەڵی نییە. بێگومان بڕیاری کۆتایی لای لیژنەی ئۆڵۆمپی ئەوروپایە.

 سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی، تۆماس باخ-یش، دوێنێ ڕایگەیاند: ڕەنگە وەرزشوانانی ڕووسیا و بێلاڕووس بتوانن بەشداری لە ڕووداوە نێودەوڵەتییەکان بکەن ئەگەر پشتگیری لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا نەکەن. له‌ یارییه‌کانی ئه‌وروپادا رووسیا زیاتر له‌ هه‌موو وڵاتێکی دیکه‌ میدالیای به‌ده‌ستهێناوه‌ و 9 مانگیش ماوه‌ بۆ قۆناغی نوێی ئه‌م یاریانه‌.

سەرپەیڤ