خوێندکارانی ئێرانی لە پێشبڕکێی جیهانیی دیزاینی فڕۆکەدا پلەی سێهەمیان بەدەستهێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i412963-خوێندکارانی_ئێرانی_لە_پێشبڕکێی_جیهانیی_دیزاینی_فڕۆکەدا_پلەی_سێهەمیان_بەدەستهێنا
خوێندکارانی ھەوا فەزای زانکۆی پیشەسازیی شەریفی ئێران لە دوایین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی دیزاینی فڕۆکەی RAeS پلەی سێھیەمیان بەدەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2022 13:52 Asia/Tehran
  • خوێندکارانی ئێرانی لە پێشبڕکێی جیهانیی دیزاینی فڕۆکەدا پلەی سێهەمیان بەدەستهێنا

خوێندکارانی ھەوا فەزای زانکۆی پیشەسازیی شەریفی ئێران لە دوایین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی دیزاینی فڕۆکەی RAeS پلەی سێھیەمیان بەدەست هێنا.

لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی دیزاینی فڕۆکەی سووک ٢٠٢١-٢٠٢٢ تیمی «شاد ئێکس» کە پێکهاتبوو لە خوێندکارانی خولی بەکالۆریۆسی کۆلیژی ئەندازیاریی ھەوا فەزای «شەریف» لە ئێران توانیان بە دیزاینی فڕۆکەی «لایربێرد» لە نێوان ٥٠ تیمی بەشداربوودا پلەی سێیەم بەدەست بهێنن.

پلەی یەکەم و دووەمی ئەم پاڵەوانێتییە بەڕیز لە لایەن ئینگلتەرا و ئیتاڵیا بەدەست هێنران و ئەندامانی ئەم دوو تیپەش خوێندکاری قۆناغی  دکتۆرا بوون.

جێگای سەرنجە کە «شاد ئێکس» تاکە تیم بوو لەم پێشبڕکێیەدا، کە هەموو ئەندامەکانی خوێندکاری قۆناغی بەکالۆریۆسن.

تیمی دیزاینی فڕۆکەی شەریف «شاد ئێکس» بەرلەمەش لە ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩دا لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانی و ئاسمانیی ئەمریکادا بەشداریی کردو پلەی یەکەمی لە بەشی دیزاینی فڕۆکەکان بەدەست هێنا.