ئەمرۆ یەکشەممە، ئاھەنگی دەستپێکی مۆندیالی ٢٠٢٢ لە قەتەر بەڕێوە دەچێت
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:٣٠ لە یاریگای ئەلبەیت ئاھەنگی دەستپێکردنی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، ئەم یاریگایە توانای وەرگرتنی ٦٠ هەزار کەسی هەیە و بە دووریی ٤٠ کیلۆمەتر لە باکووری دەوحە دروست کراوە.
ئاھەنگی کردنەوەی یارییەکە پێش یەکەم یاری مۆندیال لەنێوان قەتەر و ئیکوادۆر بەڕێوەدەچێت. ئەم یارییە کاتژمێر 19:30 بەڕێوەدەچێت بۆ ئەوەی ھاوکات ئاھەنگی مۆندیالی 2022 ش بە فەرمی دەست پێ بکات.
ھەڵبەت بڕیاربوو سبەینێ (دووشەممە) ئاهەنگی کردنەوەی جامی یارییەکە بەڕێوەبچێت، بەڵام لەگەڵ بڕیاری فیفا کە یەکەم یاری جامی جامەکە بە یاری میواندار دەستپێدەکات، ئاهەنگی کردنەوەی جامەکە ڕۆژێک پێشتر بەڕێوەدەچێت.
بیست و دووەمین جامی جیهانی فیفا وەک وڵاتێکی موسڵمان و عەرەبی لە قەتەر بەڕێوەدەچێت؛ وڵاتێک کە ملکەچی ڕێنماییە نێودەوڵەتییە تایبەتەکان نەبوو بۆ میوانداری کردنی ئەم پاڵەوانێتییە گەورەیە، بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی ستار ئینگلیز، قەتەر وەک میوانداری ئەم پاڵەوانێتییە، لە کاتی مۆندیالدا پابەند بووە بە هەموو یاسای شەرعی و ئیسلامییەکانییەوە.
بڕیارە لە ئەمڕۆوە (یەکشەممە) ٢٠ی تشرینی دووەم تا ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (٢٩ی تشرینی دووەم تا ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٤٠١) بیست و دووهەمین پاڵەوانێتی جیهانی تۆپی پێی پیاوان لە قەتەر بەڕێوەبچێت.