دەستپێ بوونی چالاکیی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی ئەستەمۆڵ بە ئامادەبوونی پەخشکارە ئێرانییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413367-دەستپێ_بوونی_چالاکیی_پێشانگای_نێودەوڵەتیی_کتێبی_ئەستەمۆڵ_بە_ئامادەبوونی_پەخشکارە_ئێرانییەکان
سی و نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی ئەستەمۆڵ بە ئامادەبوونی پەخشکارانی ئێرانی دەستی پێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2022 11:27 Asia/Tehran
  • دەستپێ بوونی چالاکیی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی ئەستەمۆڵ بە ئامادەبوونی پەخشکارە ئێرانییەکان

سی و نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی ئەستەمۆڵ بە ئامادەبوونی پەخشکارانی ئێرانی دەستی پێکرد.

سی و نۆهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی ئەستەمۆڵ، بە ئامادەبوونی پەخشکارانی ئێران، ئاڵمانیا، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی،ڕۆمانیاو وڵاتانی دیکە، لە سێ بەشی پێشانگایی (تایبەت بە نمایشکردن و فرۆشتنی کتێب)،بەشی نێودەوڵەتی(تایبەت بەناساندن و ئاڵوگۆڕی مافی چاپی کتێب)و بەشی ڕووداوەکان (تایبەت بە جێبەجێکردنی بەرنامەی جۆراوجۆری ئەدەبی و کولتووری) بە گرنگیدان بە ئەدەبیاتی فانتازیا و زانستی و خەیاڵی، لە دوێنێ شەممە ٣ی دیسامبەرەوە دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، یانەی کتێب و ئەدەبی ئێران، بە نوێنەرایەتیی پیشەی چاپ و بڵاوکردنەوەی وڵات، لەم پێشانگایەدا زیاتر لە ٢٧٥ کتێبی ناساندی لە بوارەکانی ئەدەبی کلاسیک و ھاوچەرخ، ئەدەبی تەمەنداران و منداڵان و تازەلاوان، ھونەر، زانکۆیی، ئێرانناسی، ئەدەبی خۆڕاگری، بەرەڤانیی پیرۆز و ئایین پێشکەش کردووە.

ناساندنی «پلانی گەرەنت»، «پلانی تاپ» و فێرکردنی زمانی فارسی لە بەرنامەکانی ژووری ئێران دەبێت. ‬‬‬‬‬

ناوەندی ڕێکمەند کردنی وەرگێڕان و چاپ و بڵاوکردنەوەی بابەتگەلی پەیوەست بە پەروەردەی ئیسلامی و زانستە مرۆڤیەکانیش لەم خولەی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی ئەستەمۆڵ لە ژووری کۆماری ئیسلامی ئێران دا بەشدارە.

یانەی کتێبی ئێران ھەتا ئێستا لە خولەکانی سی و دوو ھەتا سی و ھەشت بە نوێنەرایەتیی پیشەی چاپ و بڵاوکردنەوەی وڵات بەشداریی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی ئەستەمۆڵی کردووە.

بەشی نێودەوڵەتیی سی و نۆھەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی ئەستەمۆڵ ھەتا ٦ی دیسامبەری ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت.