لێژنەی تیمی کاراتەی پیاوانی ئێران زێڕی بەدەستهێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413714-لێژنەی_تیمی_کاراتەی_پیاوانی_ئێران_زێڕی_بەدەستهێنا
هەڵبژاردەی پیاوانی ئێران بە بردنەوەی لە کازاخستان میدالیای زێڕی پاڵەوانێتیی ئاسیای مسۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2022 16:11 Asia/Tehran
  • لێژنەی تیمی کاراتەی پیاوانی ئێران زێڕی بەدەستهێنا

هەڵبژاردەی پیاوانی ئێران بە بردنەوەی لە کازاخستان میدالیای زێڕی پاڵەوانێتیی ئاسیای مسۆگەر کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی ئیرناو لە ڕۆژی کۆتایی پێشبڕکێی کاراتەی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە تاشکەندی پایتەختی ئۆزبەکستان، تیمی لێژنەی پیاوانی ئێران لە یاری کۆتاییدا لە بەرامبەر کازاخستان سێ بە یەک سەرکەوتنی مسۆگەر کردو میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

ههروەھا تیپی کاتای ژنانی ئێران یارییەکەی به ژاپۆن دۆڕاند و بە میدالیای زیو بەسەندەی مرد.

خولی ھەژدەهەمین کاراتەی پاڵەوانەتیی تەمەندارانی ئاسیا و بیستەمین خولی ئەم ململانێگە لە ئاستەکانی تەمەنی بنەڕەتی وهەروەها یەکەمین خولی پێشبڕکێی پاراکاراتە، لە ١٦ی دیسامبەر دەستی پێ کراو ئەمڕۆ (سێشەممە) کۆتایی ھات.