ئێران میوانداریی فوتساڵی نابیسایانی ئاسیا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413746-ئێران_میوانداریی_فوتساڵی_نابیسایانی_ئاسیا_دەکات
سەرۆکی فیدراسیۆنی نابیسایان، باسی بەڕێوەچوونی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی فوتساڵی نابیسایانی ئاسیای کردووە بە میواندارەتیی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2022 16:12 Asia/Tehran
  • ئێران میوانداریی فوتساڵی نابیسایانی ئاسیا دەکات

سەرۆکی فیدراسیۆنی نابیسایان، باسی بەڕێوەچوونی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی فوتساڵی نابیسایانی ئاسیای کردووە بە میواندارەتیی ئێران.

«میهران تیشەگەران» سەرۆکی فیدراسیۆنی نابیسایان ڕایگەیاند: لە کاتی بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی پاڵەوانەتیی جیهانیی فوتساڵی نابیسایانی خوار تەمەن ٢١ ساڵ لە مالیزیا،کۆنفیدراسیۆنی ئاسیا پێشنیاری کرد کە ئێران میوانداریی پاڵەوانەتتی فوتساڵی گەورەساڵان بکات، کە ڕەزامەندیی لە سەر درا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بڕیارە ئەم پێشبڕکێیە لە مانگی بانەمەڕی ساڵی داهاتوو (١٤٠٢) ئەنجام بدرێت.

هەڵبژاردەی نیشتیمانیی فوتساڵی نابیسایانی ئێران بۆ فوتساڵی خوار٢١ ساڵ ناسناوی پاڵەوانەتیی یەکەمین خولی مۆندیاڵی فوتساڵ لە وڵاتی مالیزیا بەدەستهێنا.