گێڕدرانی ئاهەنگی شەوی چلە یان یەڵدا بۆ خوێندکارانی بیانی لە تاوەری میلادی تاران
گێڕدرانی ئاھەنگی شەوی چلە یان یەڵدا لە تاوەری «میلاد»ی تاران بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی ئەفغانی، پاکستانی، هیندستانی و عەرەب لە زانکۆکانی خورازمی، خواجە نەسیر و ئەهلی بەیتی ئێران لە تاوەری میلادی تاران بەڕێوەچوو.
گێڕدرانی ئاھەنگی شەوی چلە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی ئەفغانی، پاکستانی، هیندستانی و عەرەب لە زانکۆکانی خورازمی،خواجە نەسیر و ئەهلی بەیتی ئێران لە هۆڵی «سەعدی»ی تاوەری میلاد بەڕێوە براو، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بیانی بە خوێندنەوەی شیعر و ھەڵبەستەکانی حافیزلەم ئاھەنگەدا، تینێکی تایبەتییان بەم بۆنەیە بەخشی.
شەوی چلە یان ھەمان شەوی یەڵدا یەکێکە لە کۆنترین نەریت و ئاهەنگەکانی ئێران کە لە مێژووی سەردەمانی دووری ئێرانەوە وەک یادگارێک ماوەتەوەو ئەم شەوە لە هەموو شەوانی ساڵ درێژترە.
«شەوی یەڵدا» لە ڕاستیدا ھەر لە کاتی ئاوا بوونی خۆر لە کۆتا ڕۆژی پایزەوە دەست پێدەکات واتە ٣٠ی سەرماوەزەوەو بە ھەڵاتنی خۆری یەکەم ڕۆژی زستان واتە ١ی بەفرانبار کۆتایی پێ دێت.
شەوی یەڵدا ڕێککەوتە لەگەڵ شەوی ٢١ی دیسامبەردا بە بەرواری زایینی کە ھەڵبەت لە ساڵی کەبیسەدا کە ساڵ پڕوتەواوە پڕدا دەگۆڕێت بۆ ٢٠ی دیسامبەر.
لە سەرەتای ئاھەنگەکەی شەوی یەڵدا لە تاوەری میلادی تاران، «محەمەد ئەمین غەسمی» بەڕێوەبەری ڕۆشنبیریی تاوەری میلاد، وێڕای بەخێرهاتنی خوێندکارە بیانییەکان، وتی: یەڵدا یەکێکە لە نەریتە کۆنەکانی ئێرانی و ئەفغانی.
بەڕێوەبەری ڕۆشنبیریی تاوەری میلاد وتیشی: بە تۆمارکرانی جیهانیی ئەم شەوە واتە شەوی یەڵدا، خەڵکانی جیهان دەتوانن لەگەڵ ئەم نەریتە کۆنەی ئێرانییەکان دا ئاشنا ببن.
لەم ئاھەنگەدا کە بە بەشداریی جێگرایەتیی نێونەتەوەیی ناوەندی پەیوەندییەکانی شارەوانیی تاران بەڕێوەچوو، پرۆفیسۆر «ئەبولفەزل وەرمەزیار» وەک داب و نەریتی شەوانی یەڵدا، شانامەی بۆ ئەو خوێندکارانە خوێندەوە.
خوێندنەوەی حافز و فاڵ گرتنەوە بە دیوانی ھەڵبەستەکانی حافز بەشێکی تری ئەم مەراسیمە بوو.