داوەرێکی ئێرانیی زۆران پلەی ئۆلەمپیکی مسۆگەر کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413775-داوەرێکی_ئێرانیی_زۆران_پلەی_ئۆلەمپیکی_مسۆگەر_کرد
داوەرێکی ئێرانی بەرزترین نمرەی ناوبژیوانی (S1)ی بەدەستهێناو بەمجۆرە لە ئێستادا ئێران 4 داوەری وەرزشی زۆرانی لە ئۆڵۆمپیک دا هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2022 13:36 Asia/Tehran
  • داوەرێکی ئێرانیی زۆران پلەی ئۆلەمپیکی مسۆگەر کرد

داوەرێکی ئێرانی بەرزترین نمرەی ناوبژیوانی (S1)ی بەدەستهێناو بەمجۆرە لە ئێستادا ئێران 4 داوەری وەرزشی زۆرانی لە ئۆڵۆمپیک دا هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، فیدراسیۆنی جیهانیی زۆران لیستی داوەرانی بواری زۆرانی نێونەتەوەیی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ڕاگەیاند و لەم پەیوەندییەدا "کامەران سۆڵتانی زادە" توانی نمرەی S1 بەدەستبهێنێت.

تەنیا داوەرانی پلە S1 مافی داوەری کردن لە ئۆڵۆمپیکیان هەیە کە لە ئێستادا ئێران چوار داوەری پلە S1ی هەیە.

«کامەران سۆڵتانی زادە» زادە لەگەڵ «سەعید عەباسی»، «مەهدی بەشیرزادە» و «نیما سادقی» چوار داوەری ئێرانین کە لە لیستی ساڵی ٢٠٢٣ی فیدراسیۆنی زۆرانی جیهانیدا نمرەی S1 یان هەیە و «محەمەد موسەلایی پوور» سەرۆکی لیژنەی داوەرانی فیدراسیۆنی زۆران لە ئێستادا ئەندامی کۆمیسیۆنی داوەرانی فیدراسیۆنی جیهانی و وانەبێژی فیدراسیۆنی جیهانین.

لە ئێستادا تەنها ٦ وڵاتی ئێران، کەنەدا، ئەڵمانیا، کازاخستان، پۆڵەندا و تورکیا ٤ داوەریان بە پلەی S1 ھەیە.