سێ ئێرانی چوونە ڕیزی باشترین یاریزانانی باسکە لە ڕۆژئاوای ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413816-سێ_ئێرانی_چوونە_ڕیزی_باشترین_یاریزانانی_باسکە_لە_ڕۆژئاوای_ئاسیا
لە کۆتایی حەوتەی یەکەمی خولی تۆپی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا سێ یاریزانی ئێرانی لە ڕیزی باشترین یاریزانەکان بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2022 16:51 Asia/Tehran
  • سێ ئێرانی چوونە ڕیزی باشترین یاریزانانی باسکە لە ڕۆژئاوای ئاسیا

لە کۆتایی حەوتەی یەکەمی خولی تۆپی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا سێ یاریزانی ئێرانی لە ڕیزی باشترین یاریزانەکان بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،«بێهنام یەخچالی»لە یانەی شارەوانیی گۆرگانی ئێران، «ئەرسلان کازمی» و «فەرید ئەسڵانی» لە «زۆبی ئاهن»ی ئیسفەهانی ئێران، سێ یاریزانی باسکە ئێرانن کە چوونەتە ڕیزی باشترینەکانی ڕۆژئاوای ئاسیاوە.

لە حەوتەی یەکەمی ئەم کێبەرکێیانەدا، شارەوانیی گۆرگان لە ئێرانەوە بە دەرەنجامی ٨١ بەرامبەر ٧٤ لە بەرامبەر ئەلریازی لوبنان شکستی ھێنا و «زۆب ئەهان»ی ئیسفەهانی ئێرانیش لە بەرامبەر یانەی بەیروت کە نوێنەرەکەی دیکەی لوبنان بوو بە ئەنجامی ٧٣ بەرامبەر ٥٦ دۆڕا.

حەوتەی یەکەمی کێبەرکێی باسکە لە خولی سوپەری ڕۆژئاوای ئاسیا لە کاتێکدا بەردەوام کراو کۆتایی پێ ھات کە سێ یاریزانی سەربە تیپەکائێرانییەکانی «زۆبی ئەهان»ی ئیسفەهان و شارەوانیی گۆرگان چوونە ڕیزی باشترینەکانەوە.