مەهدی تارمی باشترین یاریزان به گوێرەی هەڵبژاردنی ماڵپەڕی بەناوبانگی هەواسکورد
ماڵپەڕێ بەناوبانگی هەواسکورد، یارێزانی تیمی نیشتمانی تۆپی پێ ئێرانی وەکوو باشترین یاریزانی یاری پۆرتۆ لە پێشبڕکیکانی لیگی تۆپی پێ پۆرتۆگاڵ هەڵبژارد.
ماڵپەڕی بەناوبانگی "هەواسکورد" مەهدی تارمی" وەکوو باشترین یاریزانی یاری "پۆرتۆ" وئاروکا" لەپێشبڕکیکانی لیگی پۆرتۆگاڵ هەڵبژارد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیمی تۆپی پێ پۆرتۆ ڕۆژی چوارشەممە لەحەوتەی چواردەهەمی لیگی هەڵکەوتەی پۆرتۆگاڵ توانیی تیمی ئاروکابە ئەنجامی پێنج بە یەک بباتەوە. لەم یاریەدا مەهدی تارمی گۆڵەکانی دووهەم، سێهەم وچوارەمی تیمی پۆرتۆی بەئەنجام گەیاند وهەتا دەقەی ٨٤یش لەزەوی یاری کرد.
ماڵپەڕی بەناوبانگی هەواسکورد، تارمی بە باشترین یاریزانی لەیاری پۆرتۆ و ئاروکا ناساند و بەم یاریزانە ئیمتیازی باڵای ٩.٩ ی دا.
یارێزانی هێرشبەری تیمی نیشتمانی تۆپی پێ ئێران، بەم سێ گۆڵە کەلەبەرامبەر ئاروکا بەئەنجامی گەیاند ژماری گۆڵەکانی خۆی لەوەرزی ئەمساڵی لیگی هەڵکەوتەی پۆرتۆگاڵ گەیاندە نۆ گۆڵ هەتا هاوڕێ لەگەڵ" گونزالونونز" هێرشبەری بنفیکا لەپلەی یەکەمی خشتەی گۆڵ لیدەرانی ئەم پێشبڕکییانە ڕاوەستێت.