کانونی دوھەم 10, 2023 23:16 Asia/Tehran
  • بەشداریی دوو فیلمی ئێرانی لە فێستیڤاڵی بەنگلادیش

فیلمە ئێرانییەکانی "زاد" و "نیشانەپێک" چوونە فێستیڤاڵی داکا لە بەنگلادیش.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، فیلمە ئێرانییەکانی «دژ» لە دەرهێنانی «ئەمیر عەباس ڕەبیعی» و «نیشانەپێک» لە دەرهێنانی «عەلی غەفاری» لە بیست و یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی داکا نمایش دەکرێن.

فیلمی ئێرانیی «دژ» درامایەکی دژە سیاسییە و چیرۆکی خۆشەویستییەک لە دڵی ڕووداوە سیاسییەکاندا دەگێڕێتەوە؛ هەروەها فیلمی «نیشانەپێک»، فیلمێکی پاڵەوانانەیە و کورتەیەک لە ئامادەبوونی حەماسیی شەهید «عەبدولڕەسووڵ زەرین»، باشترین«نیشانەپێک»ی سەردەمی بەرگریی پیرۆز، لە شێوەی چیرۆکێکی ئەکشندا باس دەکات.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی داکا لە ڕۆژانی ١٤ تا ٢٢ی ژانویە لە بەشی جیهانیی سینەما لە شاری داکای پایتەختی بەنگلادیش بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی داکا یەکێکە لە ڕووداوە سینەماییە بەناوبانگەکانی بەنگلادیش و تا ڕادەیەکی زۆر ڕۆڵی ھەیە لە پێکهێنانی کولتوورێکی سینەمایی نیشتمانی تەندروست و ئەرێنی.

تەوەری سەرەکیی ئەم فێستیڤاڵە بریتییە لە "فیلمی باشتر و بینەری باشتر و کۆمەڵگەی باشتر" و ساڵانە لەلایەن «کۆمەڵەی فیلمی کۆڵکەزێڕینە» سازدەکرێت، کە لە ساڵی ١٩٧٧ەوە تەرخانکراوە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی کلتوری سینەمای تەندروست لە بەنگلادیش و ئاهەنگگێڕان بۆ ڕەوتی سەرەکیی جیهانی لە فیلم و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکەیدا.

سەرپەیڤ