ڕۆناڵدۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ساڵی ٢٠١٣ی بۆ کاری خێرخوازی فرۆشت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i414258-ڕۆناڵدۆ_خەڵاتی_تۆپی_ئاڵتونی_ساڵی_٢٠١٣ی_بۆ_کاری_خێرخوازی_فرۆشت
ئەستێرەی پۆرتۆگالیی تۆپی پێی جیھان بۆ کارباری خێرخوازی، ئەو خەڵاتەی فرۆشت کە لە ساڵی ٢٠١٣ بەدەستی هێنابوو،.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2023 18:52 Asia/Tehran
  • ڕۆناڵدۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ساڵی ٢٠١٣ی بۆ کاری خێرخوازی فرۆشت

ئەستێرەی پۆرتۆگالیی تۆپی پێی جیھان بۆ کارباری خێرخوازی، ئەو خەڵاتەی فرۆشت کە لە ساڵی ٢٠١٣ بەدەستی هێنابوو،.

«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» لە ساڵی 2013 دوای ئاستێکی نایاب لە درێسی ڕیال مەدرید، خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی لە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بەدەستهێنا.

بە پێی ڕۆژی پێنجشەممە ڕاپۆرتی ئیرنا ، ڕۆناڵدۆ ئەم خەڵاتەی بە بڕی ٦٠٠ هەزار یۆرۆ فرۆشتووە و بەخشییە ناوەندێکی خێرخوازی بۆ یارمەتیدانی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی تایبەت.

«ڕۆناڵدۆ» پێنج جار خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە و دوای «لیۆنێل مێسی» کە حەوت جار ئەم خەڵاتەی بەدەستهێناوە، بە دووەم یاریزانی تۆپی پێ دادەنرێت لە مێژووی بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتەدا.