کانونی دوھەم 21, 2023 11:02 Asia/Tehran
  • ڕێزنان لە حەوت ئافرەتی ھەڵکەوتە لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی ژنانی کاریگەر

ئاھەنگی کۆتایی کۆنگرەی نێونەتەوەیی ژنانی کاریگەر لە تاران بەڕێوەبراو حەوت ئافرەتی ھەڵکەوتەو کاریگەری سەربە وڵاتانی جۆربەجۆر خەڵات کران و ڕێزیان لێ گیرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یەکەمین خەڵاتی بیانیی کۆنگرەی نێونەتەوەیی ژنانی کاریگەر بەخشرایە خاتوو «لی» توێژەرێکی نایاب لە بواری کیمیا و مامۆستا لە زانکۆی تایلەند.

خەڵاتی دووھەم بەخشرایە «سودە غەفوری فەرد» دکتۆرای بۆماوەیی پزیشکی لە ئێرانەوە.

خاتوو «ئیلینا» لە ئافرەتانی دیاری ڕووسیا، خاتوو «زەهرا ئیمام جومعە» زانستوەرانی ئێران، خاتوو «مێریا بێتریز یونس» لە ئەرژەنتینەوە، «موژگان زەندی» لە ئێرانەوە و «پن ئابە شیامی» لە چینیش کەسانی دواتر بوون کە ڕێزیان لێگیرا.

هاوسەری سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، هاوسەری سەرۆک وەزیرانی بورکینافاسۆ، خاتوونی یەکەمی قرقیزستان، هاوسەری سەرۆک کۆماری سربیا و «جەمیلە سادات عەلەمولهوادا» هاوسەری سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ پێشکەشکردنی خەڵاتەکان چوونە سەر شانۆ. هەروەها «زەینەب نەسروڵڵا» کچی «سەیید حەسەن نەسروڵڵا»ی ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانیش میوانی تایبەتیی ئەم ئاھەنگە بوو.

جێگای ئاماژەیە یەکەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی ژنانی کاریگەر ڕۆژی هەینی لە هۆڵی لوتکەی تاران بە پێشوازیی فەرمیی «ئەنیسە خەزعەلی» جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ئافرەتان و بنەماڵە لە هاوسەرانی سەرۆک دەوڵەتانی وڵاتانی جیاجیا دەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ