کانونی دوھەم 26, 2023 06:10 Asia/Tehran
  • ڕۆناڵدۆ لە لێواری سڕ کرانی نوێدایە

بڵاوکراوەیەکی ئیتاڵی باسی ئەگەری سڕکرانی ئەستێرەکەی پورتوگالی کردووە بە تۆمەتی فێڵکردن لە یانەی یۆڤانتۆس.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران؛ لە نوێترین هەواڵدا لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی «گازێتا دیلۆ سپۆرت» وای  بڵاو کردووەتەوە کە «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» بە دۆسیەیەکی ساختەکارییەوە تێوە گلاوە.

دادگای یۆڤانتۆس لە ساڵانی 2018 و 2019 خەریکی تاوتوێ کردنی گرێبەستەکانی یۆڤانتۆسە، کە گواستنەوەی «ڕۆناڵدۆ» بۆ ئەم یانەیە یەکێکە لەو کەیسانە.

ئەگەر ئەو ساختەکارییەی لە بەڵگەنامە داراییەکاندا هەیە پشتڕاست بکرێتەوە، ئەوا سڕکردنێکی یەک مانگە چاوەڕوانی «ڕۆناڵدۆ» ی ئەستێرەی پۆرتۆگالی دەکات.

«ڕۆناڵدۆ» مانگی ڕابردوو پەیوەندی بە یانەی «نەسر»ی عەرەبستانەوە کرد، ئەگەر ئەو ساختەکارییەی لە گرێبەستەکەی «ڕۆناڵدۆ»دا هەیە پشتڕاست بکرێتەوە، ئەوە شۆکێکی گەورە دەبێت بۆ عەرەبستانییەکان چونکە بۆ ماوەی چەند حەوتەیەک ئەم یاریزانە ناوازەیەیان لەکیس دەچێت.

سەرپەیڤ